پارێزگاری سلێمانی: هەر فۆڕم و زانیاری كۆكردنەوەیەك دەربارەی كارتی دەنگدەر و ژمارەی مۆبایلەكەی قەدەغەیە

بینای پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی ژمارەیەك بڕیار و ڕێنمایی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەركرد و دەڵێت، بردنە ژوورەوەی مۆبایل بۆ بنكەكان قەدەغەیە، هەر بەپێی ناوەڕۆكەكەی لەناو دامودەزگا حكومییەكانیشدا هەر فۆڕم و زانیاری كۆكردنەوەیەك دەربارەی زانیاریی كەسی و كارتی دەنگدان ڕێگەپێنەدراوە.

بە نوسراوی ژمارە (10024) كە ئەمڕۆ 29ی ئەیلول لەلایەن پارێزگای سلێمانی بە واژووی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بڵاوكراوەتەوە و ئاراستەی سەرجەم فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری سلێمانی كراوە، چەند بڕیار و ڕێنماییەك تایبەت بە ڕۆژانی هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی دەركراون.

لە بڕیارەكاندا هاتووە، لە ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتیشدا لەسەر بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، بردنە ژوورەوەی مۆبایل بۆ ناو بنکەکانی دەنگدان قەدەغەیە.

دەشڵێت، هەر فۆڕم و زانیاری كۆكردنەوەیەك دەربارەی زانیاریی كەسی و كارتی دەنگدان و ژمارەی مۆبایل لە دامودەزگاكانی دەوڵەتدا قەدەغەیە.

نووسراوەكە ڕوونیشیدەكاتەوە، وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان تا ڕۆژی 5ی تشرینی یەكەمی داهاتوو دەبێت و بانگەشەی هەڵبژاردنیش تا كاتژمێر 6ی ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەم بەردەوامدەبێت.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوودا هەڵبژاردنی پێشخراوی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

دەقی نووسراوەكە:

بابەتی پێشتر

بونۆچی: دوو هەڵسوکەوتی ئینگلتەرا لە فاینەڵی یورۆ ئێمەی توڕەکرد

بابەتی دواتر

ڕاستە لە دیمەشقەوە سەریهەڵداوە؟<br> چارەسەر بە موزیك و كاریگەری لەسەر تەندروستی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“روونكردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا و بەیاننامەكەی ئەنجومەنی ئاسایش یەك سەرچاوەی زانیارییان هەیە”

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، قسەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم هۆكاری سەرەكی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی…
Total
0
Share