ڕیاڵ مەدرید، شیریف-ی بەناوبانگ كرد

پاش بردنەوەیان لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، یانەی شیریف ناوبانگێكی گەورەی پەیداكرد و پەیجی فەرمیشیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە 10 كاتژمێردا 45 هەزار لایكی زیادكردووە.

یانەی شیریف سەر بە وڵاتی ترانسنیستریا-یە و لەسەر ئاستی جیهان دانپێدانراو نییە.

مووچەی ساڵانەی سەرجەم یاریزانەكانی یانەی شیریف 13 ملیۆن یۆرۆیە، كە یەكسانە بە مووچەی ئیدین هازاردی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

پاش هەشت یاریی پاڵاوتن، یانەی شیریف گەیشتە قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنز لیگ و لە ئەنجامێكی چاوەڕواننەكراودا، لە یاریی دووەمی قۆناغەكەدا (1-2) لەناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەركەوتنیان بەسەر ڕیاڵ مەدرید بەدەستهێنا.

لەدوای یارییەكەوە و بۆ ماوەی 10 كاتژمێر ناوهێنانی شیریف لە گەڕانی گوگڵ زیادیكردووە و لایكی پەیجە فەرمییەكەشیان لە فەیسبووك، كە پێشتر 35 هەزار بوو، ئێستا گەیشتۆتە 85 هەزار لایك.

بابەتی پێشتر

مێسی چاوەڕێی زیاتر دەكات

بابەتی دواتر

تاڵیبان دەستووری سەردەمی پاشایەتی پەسەنددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆناڵدۆ دەچێتە چ یانەیەكەوە؟

دی ماریزیۆ ناوی ئەو یانانەی ئاشكراكرد كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی پەیوەندی پێیانەوە ناكات. دی ماریزیۆ بەناوبانگترین ڕۆژنامەنوسی گواستنەوەكان…
Total
0
Share