دی لێخت لە نێوان چێڵسی و بایرن بڕیاری دا

بەرگریکاری هۆڵەندیی یانەی یوڤانتۆس، ماتیاس دی لێخت لە نێوان یانە داواکارەکانی چێڵسی و بایرن میونشن، یانە ئەڵمانییەکەی هەڵبژاردووە.

گۆڤاری کیکەری ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، دی لێخت لەلایەن هەر دوو یانەی چێڵسی و بایرن میونشنەوە داواکراوە، بەڵام بەرگریکارەکە بایرن میونشنی بەلاوە باشترە و داوای لە لێپرسراوی کارەکانی کردووە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی باڤاری بە جددی دانوستاندن بکات.

هۆکاری قایلبوونی دی لێخت بە بایرن چەند هۆکارێکی لەپشتە، یەکەمیان یەکگرتنەوەیەتی لەگەڵ هاوڕێیانی سەردەمی ئەیاکس لە نموونەی گراڤنبێرخ و نەسیر مەزراوی، دووەمیان گونجاندنی ژیانیەتی لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا، کە لە ڕووی کولتوورییەوە هاوشێوەی وڵاتەکەی خۆیەتی.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لە ڕووی داراییەوە بایرن لە چێڵسی باشتر دەتوانێت دانوستاندن لەگەڵ ئیدارەی یوڤانتۆس بکات، جگە لە پارە، دەتوانن بە شێوازی ئاڵوگۆڕ بەرامبەر بنجامین پاڤارد گرێبەستەکە واژۆ بکەن.

بابەتی پێشتر

بە وێنە.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە چەند هاوڵاتییەك برینداربوون

بابەتی دواتر

تەلەفۆنێکی نێوان مێسی و چاڤی گومانی دروست کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کریستیانۆ مەتەڵی مێرکاتۆی 2022

یانە گەورەکان ڕەتی دەکەنەوە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن، لە هەمان کاتدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ مکوڕە لەسەر هەڵوێستەکانی و مانچستەر…
Total
0
Share