مێسی چاوەڕێی زیاتر دەكات

دواجار لیۆنێڵ مێسی ئەرجەنتینی گۆڵی یەكەمی بە درێسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە تۆماركرد.

لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنز لیگ، پاریس سانجێرمان میوانداری مانچستەر سیتی كرد و بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی لێبردەوە.

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی گۆڵی دووەمی بۆ پاریس تۆماركرد، كە ئەوە یەكەم گۆڵی بوو بە درێسی یانە فەرەنسییەكەوە.

پاش یارییەكە، مێسی هیوایخواست بتوانێت گۆڵی زیاتر تۆماربكات.

وتیشی، “یارییەكە ئاڵۆز بوو، دڵخۆشم بە بردنەوەكەمان”.

مێسی لە 35 یاریدا دژی یانەكانی ئینگلتەرا، 27 گۆڵی تۆماركردووە، هەروەها ئەوەش حەوتەم گۆڵ بوو كە بەرامبەر یانەكانی گواردیۆلای ڕاهێنەر تۆماریبكات.

بابەتی پێشتر

کەشناسی ڕوونکردنەوە لەبارەی بومەلەرزەکانی شەو و ڕۆژی ڕابردووی گەرمیان دەدات

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید، شیریف-ی بەناوبانگ كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share