ئێستا هۆكاری دواكەوتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداد ئاشكرادەكات

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد، هۆكاری دواكەوتنی ڕەوانەكردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ هەرێم ئاشكرادەكات.

فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، هۆكاری دواكەوتنی ڕەوانەكردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداد، پشوو و هەروەها ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێنە.

وتیشی، دوای دەستپێكردنەوەی دەوام و كۆتاییهاتنی ئەو پشووە، بەغداد پارەكە ڕەوانەی هەرێم دەكات.

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغداد ڕوونیشیكردەوە، دەبووایە ئەم هەفتەیە بەغداد پارەكەی ڕەوانەبكردایە، بەڵام بەو هۆكارە دواكەوتووە.

بەهۆی دواكەوتنی ڕەوانەكردنی پارەكەی بەغداد، وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی مانگی ئەیلولی تەنها چەند وەزارەتێكی دابەشكردووە، لەكاتێكدا پێشتر لەماوەی چەند ڕۆژێكدا مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكران.

بابەتی پێشتر

سەرای كفری نۆژەندەكرێتەوە<br> بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی 400 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی قەزاكە خەرجدەكرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ڕێوشوێنە ئەمنییەكانی ڕۆژی دەنگدان كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوردەكارانی ئۆتۆمبێل و بازرگانانی دیكە دەگرێتەوە
بەغداد بڕیارێكی نوێی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەركرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هاوردەكارانی (زێڕ، ئۆتۆمبێل، مۆبایل و جگەرە) سوودمەندبن لە خزمەتگوزاریی پەنجەرەی حەواڵەی دارایی دەرەكی. بڕیارەكە…
Total
0
Share