دوای سەقز و مەریوان لە شاری سنەش سەلەفییەکان خەڵکیان بریندار کرد

بەردەم نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە

دوای  بریندارکردنی خەڵکی لە سەقز و مەریوان گروپێکی سەلەفی لە شاری سنە خەڵکیان بریندارکرد، دوای گواستنەوەشیان بۆ نەخۆشخانە تەقەیان کرد.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایانکردووە، ژمارەیەک لە سەلەفییەکان هاوڵاتییەکیان بەناوی “ناسیح” لە گەڕەکی حاجیئاوا لە شاری سنە بریندار کردووە.

دوای ئەو هێرشە دانیشتوانی گەڕەکەکە وەڵامی هێرشی سەلەفییەکانیان داوەتەوە و دوو ئەندامیان لێبریندار کردوون، دوای گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی “کەوسەر” سەلەفییەکان لە بەردەم ئەو نەخۆشخانەیە کۆبوونەتەوە و تەقەیان کردووە.

دوای هێرشەکە سەلەفییەکان بە ماتۆڕەوە دەموچاوی خۆیان شاردووەتەوە و دروشمی “اللە اکبر” یان وتووەتەوە.

هێرشەکە دوو شەو پێش ئێستا ئەنجامدراوە و ئەوەش دوای ئەو هێرشانە دێت، کە گروپە سەلەفییەکان لە شاری سەقز و مەریوان خەڵکیان بریندار کردبوو.

لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا سەلەفییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ هێرشیان بۆسەر خەڵکی مەدەنی ئەنجامداوە، هێرشی سەلەفییەکان کاردانەوە و خوێندنەوەی جیاوازی بۆدەکرێت و حزبەکانی ڕۆژهەڵاتیش پێیان وایە داردەستی دەسەڵاتن، بۆ نانەوەی ئاژەوە.

لەبارەی مێژووی سەلەفییەت و هۆکاری زیندوو بوونەوەیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لێرەوە بخوێنەرەوە

بابەتی پێشتر

وەزیری ناوخۆ: سوڵحی عەشایەری وایکردووە تاوانبارەکان لە دادگا نەترسن

بابەتی دواتر

دوای گردبوونەوەی بەشێک لە هاوڵاتییان شوێنێکی فرۆشتنی مەی لە چوارقوڕنە داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share