وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ڕێوشوێنە ئەمنییەكانی ڕۆژی دەنگدان كۆبووەوە

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو ڕێکارێک دەگرنەبەر بۆ ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ هەڵبژاردن و جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک دەکاتەوە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، لەگەڵ لیژنەی پێداچوونەوە بە پلان و ڕێکارە ئەمنییەکاندا کۆبونەوەیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی ئەو ڕێوشوێنانەی کە لە ڕۆژی دەنگداندا ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، “جەختمان لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە کردەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارامدا ئەنجام بدرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: ئەو ڕاوێژكارەی بەریتانیا كە ڕۆڵی هەبوو لە دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا كۆچی دوایی كرد

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بە داخەوە نۆئیل مۆریس ڕاوێژكاری پێشكەوتووی بەریتانیا كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە پڕۆژەی سیستمی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی هاتوچۆ لانەبراون

هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی هاتوچۆ لێنەکراونەتەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “چەند رۆژێکە دەنگۆ و…
Total
0
Share