پۆچتینۆ بۆ یارییەكەی مان سیتی چوار گۆڕانكاری لەپێكهاتەی پاریس كردووە

بەپێی شێوازی وەستانی یاریزانەكان لە دوایین ڕاهێنانی پاریس سانجێرمان، پۆچتینۆ-ی ڕاهێنەر بۆ یارییەكەی مانچستەر سیتی چوار گۆڕانكاری كردووە.

ئەمشەو كاتژمێر 10:00 یانەی پاریس سانجێرمان-ی فەرەنسی لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنز لیگ میوانداری مانچستەر سیتی-ی ئینگلیزی دەكات.

لەدوایین مەشق و ڕاهێنانی پاریسدا، پۆچتینۆ-ی ڕاهێنەر بە دیاریكردنی تیمی سەرەكی و تیمی یەدەگ لە ڕاهێنانەكاندا، پێكهاتەی سەرەكی ئاشكراكردووە.

ڕاگەیاندنەكان ئاماژە بەوە دەدەن، چوار گۆڕانكاری لە پێكهاتەی پاریس-دا كراوە، كە ئەوانیش بەشداریكردنی دۆناروما-ی گۆڵچییە لە بری كایلۆر ناڤاس، گەڕانەوەی هەردوو یاریزان ماركۆ ڤیراتی و لیۆنێل مێسی بۆ پێكهاتەی سەرەكی و هەروەها بەشداریكردنی نۆنۆ مێندێز بەشێوەیەكی سەرەكی.

بابەتی پێشتر

لەماوەی 24 کاتژمێردا دوو بومەلەرزە لە گەرمیان ڕوویانداوە

بابەتی دواتر

قسەی كارلۆ ئەنچلۆتی پێش یارییەكەی شیریف تیراسبۆل

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share