لیڤا گۆڵ هەڕەشە لە بایرن دەكات

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی یەكەم یاریزانی تۆپی پێیە لە چامپیۆنزلیگدا لەگەڵ سێ یانەی جیاواز هاتریك تۆماربكات.

لیڤا شەوی رابردوو سێ گۆڵی لە ڤیكتۆریا بلزن كرد و هاوكاری یانەكەی كرد بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەست بهێنن.

پاش یارییەكە لیڤاندۆڤسكی تەئكیدی كردەوە كە ئێستا ئەوان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی بایرن میونشن ئامادەن.

لیڤا ئێستا بەهۆی زۆری گۆڵەكانییەوە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگی گرتووە و ڕاگەیاندنەكان پێی دەڵێن لیڤا گۆڵ.

بەشێك لە قسەكانی لیڤا

🗣 “دەتوانم بڵێم، ئێستا ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بایرن میونشن.”

🗣 ” ئێمە دەزانین کە دەبێت لە قۆناغی یەکەمی وەرزدا بە باشی یاری بکەین، دەبێت سەرنج بخەینە سەر ئەنجامەکان، دەزانین کاتێکی گرنگمان هەیە و دەبێت لە هەموو یارییەکدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین.”

🗣 “هەستێکی ناوازەم هەیە ئەمشەو، چونکە چامپیۆنزلیگ بەلای منەوە زۆر گرنگە، بەتایبەت ئەگەر یاریی یەکەمت لە کامپ نو بێت”

🗣 “شانازی بە یەک بە یەکی هاوڕێکانمەوە دەکەم، ئاستێکی بەرزمان پێشکەشکرد، لە خولەکی یەکەمەوە دەمانزانی دەیبەینەوە و تاقیکردنەوەی یەکەممان بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند.”

بابەتی پێشتر

دوای پچڕاندنی پەیوەندییەکان باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەلبانیا سەرجەم بەڵگەنامەکانی سوتاند

بابەتی دواتر

ناپۆلی جادووی مارادۆنا لە ڕکابەرەکانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share