یوئێن لەسەر دۆسییەی خۆسوتاندنی هاوڵاتییە ڕۆژهەڵاتییەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ڕوداوی خۆسوتاندنی هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، “بە دەم پەنابەرەکەوە چووین و بە هاوکاری خەڵکی دیکە گەیاندوومانەتە نەخۆشخانە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە وێبسایتی یونامی (نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق) بڵاوبۆتەوە تێیدا هاتووە، “ڕوداوی خۆسوتاندنی پەنابەرە ئێرانییەکە ئێمەی نیگەران کردووە و تیمی پزیشکی ئێمە لە کاتی خۆسوتاندنی گەنجەکە گەیشتە شوێنی ڕوداوەکە و پەنابەرەکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە”.

یونامی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا وتوویەتی، کە لە نیزکەوە چاودێری دۆخی تەندروستی ئەو پەنابەرە دەکات و ئاگاداری تەندروستی دەبێت هەمووکاتێک.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەشی بەوەکردووە، “کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم و بەغداد لەسەر خەت دەبێت بۆ هاوکاری زیاتری پەنابەران لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا”.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو دوو هاوڵاتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم نوسینگەی یوئێن لە هەولێر هەڕەشەی خۆسوتاندنیان کرد ئەگەر یوئێن بە دەمیانەوە نەچێت، دوای کەمێک چاوەڕوانی یەکێک لە هاوڵاتییەکان ئاگری لەخۆی بەردا و بەشێک لە جەستەی سوتا.

دوای ڕوداوەکە هاوڵاتییان گلەی زۆریان ئاڕاستەی یوئێن کرد، کە بەدەم داوای دوو پەنابەرەکەوە نەچوون.

بابەتی پێشتر

شێركۆ جەودەت: ڕاپۆرتی دوومی چاكسازی زۆر لاوازە

بابەتی دواتر

مەرجەکانی ئەو 20 شوێنەی کە عێراق بۆ دروستکردنی بنکەی ئەتۆمی دیاریکردوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share