هاوڵاتییەک لە دەڤەری راپەڕین گیانیلەدەستدا و کەسوکارەکەی دەڵێن بەهۆی خواردنەوەی گیادەرمانییەک بووە

دوای مانەوەی بۆ ماوەی 29 رۆژ لە نەخۆشخانە هاوڵاتییەکی خەڵکی سنووری ناحیەی ژاراوە گیانیلەدەستدا و کەسوکارەی دەڵێن بەهۆی خواردنەوەی گیادەرمانییەک بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک کە پیشەی کاسب بووە و لەدایکبووی ساڵی 1972 بووە، لە ناحیەی ژاراوە بەهۆی ناجێگیریی تەندروستییەوە گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ لە 14ی 7ی ئەمساڵدا.

کەسوکارەکەی رایانگەیاندووە، ناوبراو باری دەروونی ناجێگیربووە و دەرمانی گیایی فریزو گەڵاپانی خواردووەتەوە و بەو هۆیەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە و دواتر هەمان رۆژ  بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستیەوە بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سلێمانی.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوانیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە، هاوڵاتییەکە دوای مانەوەی بۆ 29 رۆژ لە نەخۆشخانە، بەهۆی کاریگەریی دەرمانەکەوە گیانیلەدەستدا و پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەوپەڕی باشیدایە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن رایدەگەیەنێت، لەوپەڕی باشیدایە و هیچ خوێندنگەیەک نییە…
Total
0
Share