كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی ناڕاست ناویدەبات.

ئەمڕۆ لەلایەن بەشێك لە میدیاكانەوە لەسەر زاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوكرایەوە كە بڕی 10 هەزار دینار وه‌ك پاداشت ده‌درێته‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی كۆمسیۆن له‌ پارێزگاكان بكات و كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرێته‌وه‌.

ئەحمەد مازن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نوسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، هەواڵەكە ناڕاستە و هیچ بنەمایەكی نییە، لەلایەن هەندێك لە میدیا و پەیجەكانەوە بەمەبەستی سەرنجڕاكێشان و كۆكردنەوەی لایك بڵاوكراوەتەوە.

وتیشی، “ڕاگەیەنراوە فەرمییەكان لەلایەن سایت و پەیجە فەرمییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و لەلایەن وتەبێژەوە بڵاودەكرێنەوە”.

پێشتر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ئاشكرایكرد لەکۆى 17 ملیۆن کارتى دەنگدان 17 ملیۆن-یان دابەشکراون.

ڕۆژی شەممە نبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەرى وتەبێژى کۆمسیۆن ڕایگەیاند، دواین وادە بۆ وەرگرتنەوەى کارتى دەنگدان دوو ڕۆژ بەر لە ئەنجامدانى دەنگدانى تایبەتە، واتە ڕۆژى 2021/10/6.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشخراوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

هۆکاری هاتنەخوارەوەی پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندییە جیهانییەکان ئاشکرا دەکرێت

بابەتی دواتر

جۆ بایدن ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وان له‌ سه‌ربازگه‌ى هه‌ریر خرایه‌خواره‌وه‌ ‏

هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانیان له‌ سه‌ربازگه‌ى هه‌ریر خسته‌خواره‌وه‌.‏ به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو هێزەكانی هاوپەیمانان فڕۆكه‌یه‌كى…
زیاتر ببینە

موفتییەكی داعش دەستگیركرا

لەمیانەی پڕۆسەیەكی هەواڵگریدا یەكێك لە موفتییەكانی ڕێكخراوی داعش لە بەغداد دەستگیركرا. ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق…
Total
0
Share