جۆ بایدن ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

کۆشکی سپی ئاشکرای کرد جۆ بایدن ئەمڕۆ دووشەممە ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە.

کۆشکی سپی باسیلەوەکردووە، جۆ بایدن ئێستا تەمەنی 78 ساڵە و وەک هاندانێک بۆ وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسین، بەپشتبەستن بە ئامۆژگارییەکانی دەسەڵاتی تەندروستیی وڵاتەکەی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرت.

پێشتر دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکا داوای کرد ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بدرێت بە سێ دەستەی خەڵک، ئەوانیش ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵەوەیە، ئەوانەی لەو تەمەنە کەمترن بەڵام نەخۆشی و حاڵەتی مەترسیداریان هەیە لە ئەگەری توشبوونیان بە کۆرۆنا وەک شەکرە و کەمیی بەرگری، هەروەها ئەوانەی بەهۆی کارەکانیانەوە ئەگەری توشبوونیان زۆرە.

لە هەفتەی ڕابردوودا جۆ بایدن ڕایگەیاند، کە نزیکەی 60 ملیۆن کەس لە جیهاندا وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە دەیانگرێتەوە.

جۆ بایدن وتی، ئەوانەی دوو ژەمی ئەسترازێنیکا یان جۆنسن ئاند جۆنسنیان وەرگرتووە دەتوانن دوو ژەم فایزەر وەربگرن بەپێی توێژینەوەکانی وڵاتەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی بەنیازە نەخۆشخانە بۆ پسپۆڕییە جیاوازەکان جیابکاتەوە

لە شاری سلێمانی، زۆرینەی پسپۆڕییەکانی نەخۆشییە جیاوازەکان لەناو نەخۆشخانەی شار-دان، لەکاتێکدا تەندروستیی سلێمانی پێشتر نیازی خۆی بۆ تایبەتکردنی…
Total
0
Share