ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژان و كاتی قەدەغەی هاتوچۆی كەمكردەوە

قەدەغەی هاتوچۆ لە عێراق كەمكرایەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژان و كاتی قەدەغەی هاتوچۆی تایبەت بە كۆرۆنا كەمكردەوە و بڕیاری نوێی لەوبارەیەوە دەركرد.

حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئازار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی تەنها لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا دەبێت.

وتیشی، “ڕۆژانی دیكە لە نێوان كاتژمێر 9ی شەو تا پێنجی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێ دەكرێت”.

حەسن نازم لەدوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و دەربارەی بڕیارەكانی دیكەی ئەنجومەنەكە باسی لەوەشكرد، بڕیاردراوە لەسەر كردنەوەی بازاڕ و چێشتخانە و قاوەخانەكان بە ڕەچاوكردنی ڕێوشوێنە تەندروستییەكان لە 22ی ئەم مانگەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تیمە تەندروستییەكان ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی توشبووان، بەڵام ترس لە زیادبوونیان هەیە.

لەلایەكی دیكەوە وەك ئەوەی وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران باسیكرد، لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق هاوئاهەنگی خۆی بۆ گەلی كورد بەبۆنەی ساڵیادی تاوانی هەڵەبجەوە نیشانداوە و داوایكردووە “ئەو مەرگەساتانەی عێراق بەخۆیەوە بینیوە بكرێتە هەلی بونیادنانەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی سەرەکیی یەکێتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
زیاتر ببینە

واده‌ى بانگهێشتكردنى وه‌زیری دارایی بۆ په‌رله‌مان دیاریكرا

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووشه‌ممه‌ى داهاتووی دیاریكرد بۆ دانیشتنی میواندارییكردنى وه‌زیری دارایی عێراق. میدیای عێراقی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share