هۆکاری هاتنەخوارەوەی پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندییە جیهانییەکان ئاشکرا دەکرێت

ئەحمەد عەبدولستار، بەڕێوەبەری کاروباری پاسپۆرتی عێراق هۆکارەکانی پشت هاتنەخوارەوەی پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندیی پاسپۆرتی وڵاتانی جیهاندا ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند، هۆکاری ئەمنی یەکێکە لە پاڵنەرەکان.

بەرپرسە عێراقییەکە ڕایگەیاندووە، پاسپۆرتی عێراقیی ئێستا بەپێی ستاندارد و پێوەرەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی جیهان (ئیکادۆ) دروستدەکرێت.

لەگەڵئەوەشدا باسی لەوەکرد هەریەکە لە هۆکارە ئەمنی و ئابورییەکان و هێرشە ناوبەناوەکان کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجام دەدرێن هۆکاری پشت هاتنەخوارەوەی پاسپۆرتی عێراقیین لە ڕیزبەندییەکاندا.

جەختیشیکردەوە، پاسپۆرتی عێراقی یەکێکە لەو پاسپۆرتانەی ناتوانرێت ساختە بکرێت و یاریی پێوەبکرێت.

بەپێی ڕیزبەندیی ساڵی 2021 بۆ پاسپۆرتە جیهانییەکان عێراق لە پلەی پێش کۆتایی پاسپۆرتەکانی جیهاندایە، لەکاتێکدا یابان پلەی یەکەمی لە ڕیزبەندییەکەدا گرتووە.

عێراق بەپێی ڕیزبەندییەک کە بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2021ی پاسپۆرتە جیهانییەکان کراوە لە پلەی پێش کۆتاییدایە کە تەنها دەتوانێت ڤیزای ئازادی 28 وڵات وەرگرێت، پاسپۆرتی ئەفغانی کۆتا پلەیە کە دەتوانێت ڤیزای ئازاد بۆ تەنها 27 وڵات وەرگرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی وای فێرکردووین یەکێتی بین بۆ خزمەت نەک بۆ دەستکەوت

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسراوێك كوتانی پەرلەمانتارانی لایەنێك بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا ئاشكرادەكات و وەزارەتی تەندروستی دەڵێت “ساختە”یە

نووسراوێك بەناوی وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە و تیایدا فەرمانكراوە بە كوتانی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنێك بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستیش…
Total
0
Share