کۆمسیۆنی ئەوروپا: لەمەودوا دەبێت هەموو مۆبایلەکان بەیەک جۆر وایەر بارگاویبکرێنەوە

بەپێی پڕۆژە یاسایەکی نوێی کۆمسیۆنی ئەوروپا، ئەو مۆبایلە زیرەکانەی لەناو یەکێتیی ئەوروپادا دەفرۆشرێن لەمەودوا دەبێت بەیەک جۆر وایەر بارگاوی (شەحن) بکرێنەوە.

لەو پڕۆژە یاسایەدا هاتووە، “پێویستە مۆبایلە زیرەکەکان بە جۆرێک وایەر کە تایبەتمەندی USB-Cی هەبێت بارگاویبکرێنەوە، ئەوەش لەبەر ئاسانکاریی زیاتری بەكارهێنەرانی مۆبایلەکان و پارێزگاری لە ژینگە”.

لەئێستادا بەهۆی جیاوازیی زۆری مۆبایلە زیرەکەکان و زۆریی کاتی بەکارهێنانیان، چەندین جۆر وایەری بارگاویکردن لە ماڵێکدا هەن و زۆرجار سەرەڕای بوونی چەندین وایەری بارگاویکردنەوە، بەهۆی جیاوازییەوە کەسێک ناتوانێت مۆبایلەکەی بارگاویبکاتەوە.

بەر لە هەموو کۆمپانیاکان، کۆمپانیای ئەپڵ نیگەرانی دەربڕیوە لەسەر پڕۆژە یاساکەی کۆمسیۆنی ئەوروپا و ڕایگەیاندووە، “نیگەرانین لە بڕیارەکە چونکە ڕەنگە ڕێگریبکات لە نوێگەری لە وایەرەکاندا و زیان بە بەکارهێنانی ئایفۆن و بەرهەمەکانی ئەپڵ بگەیەنێت”.

کۆمپانیای ئەپڵ بەمدواییانە چاوی لەسەر قازانجی فرۆشتنی وایەری بارگاویکردنەوەیە، چونکە لە مۆبایلە نوێیەکاندا زۆرجار وایەری بارگاویکردنەوە نادات بە کڕیاران و کڕیار ناچارە سەرەڕای ئەوەی مۆبایلێکی ئەپڵی کڕیوە، وایەرێکی بارگاویکردنەوەش بکڕێت.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان بۆ سەرتاشەكان: ئەوەی ڕیش كورتبكاتەوە سزادەدرێت

بابەتی دواتر

حكومەت ئەمساڵیش ناتوانێت دایانبمەزرێنێت <br> مامۆستایانی وانەبێژ سەرەتای مانگی داهاتوو بایكۆت دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share