حكومەتی بەریتانیا بۆ چەند کارێکی وزاری پشت بە زیرەکیی دەستکرد دەبەستێت

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، زیرەکیی دەستکرد متمانەی حکومەتی بەریتانیای لە خوێندنەوەی ئەو بەڵگەنامانە بەدەستهێناوە کە وەزیرەکان دەبێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، بەرپرسان بەشێوەیەکی تاقیکاریی سندوقێکی سوور بەکاردەهێنن کە لەسەر بنەمای زیرەکیی دەستکرد دروستکراوە بۆ هەڵبژاردنی ئەو کارانەی بۆیان دانراوە بە شێوەی ریزبەندی.

سارا ئۆلنێی پەرلەمانتارێکی ئەو وڵاتە رەخنەی لەو رێبازە گرتووە و دەڵێت، “ئەگەر وەزیرەکان خۆیان بە خوێندنەوەی بەڵگەنامەکان سەرقاڵ نەکەن، رەنگە لە داهاتوودا رێگە بە رۆبۆتەکان بدەن وڵاتەکە بەڕێوەببەن”.

رۆژنامەکە ئەوەشی پشتڕاستکردووەتەوە کە حکومەت هەوڵی دانانی پرۆگرامی چاتبۆتیشی داوە لە ماڵپەڕی حکومەتدا، بەڵام لە هەندێک جار بە زمانی فەرەنسی وەڵامی داواکارییەکانی داوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا بەنیازە سەربازی زیاتر رەوانەی عێراق و سوریا بکات

بابەتی دواتر

شانەی ئەمنیی عێراق هاتنی هێزی نوێی بیانی رەتدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 94 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share