کچە کوردێک بووە ئەندام پەرلەمانی ئایسلەندا

لەنیا تەها کەریم، وەک بچوکترین ئەندام پەرلەمانی وڵاتی ئایسلەندا هەڵبژێردرا و خۆشی دەڵێت، توشی شۆک بووە وەک بچوکترین ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە وەک کچە کوردێک لە داهاتوودا دەستبەکار دەبێت.

ڕۆژی 25ی ئەم مانگە هەڵبژاردن لە وڵاتی ئایسلەندا بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ ئەنجامەکان ڕاگەیەندرا و بەپێی ئەنجامەکە پارتی “هاوپەیمانی پارتی چەپ و ڕاستەکان” براوەی ئەو هەڵبژاردنە بووە، بەجۆرێک 37 کورسی لە کۆی 63 کورسی بەدەستهێناوە.

پارتەکەی لەنیا تەها کەریم ناوی anti-establishment Pirate Party و بچوکترین ئەندام پەرلەمانی ناردووەتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

پێشتر لەنیا لەکاتی خۆناساندنیدا وەک کەسێکی پەنابەر ڕایگەیاندبوو، باوکی کەسێکی کوردە و لە ساڵی 1993 دا چووەتە وڵاتی ئایسلەندا و ئەو لەو وڵاتە لەدایکبووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەنیا تەها کەریم، لە ویکیپیدیا دایناوە، ساڵی 2013 گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و ماوەی سێ ساڵ لەهەرێمی کوردستان ژیاوە، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی خوێندن بووە، گەڕاوەتەوە ئایسلەندا و لەوێ بەردەوامیداوە بە خوێندن لەبەشی یاسا.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی دادوەریی لێکۆڵینەوە لە ئەگەری پارەوەرگرتن دەکات لە دادگاکانی هەولێر

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ كەسوكاری زیندانیكراوانی بادینان: ئەو دۆخەی دروستکراوە جێگای قبوڵکردن نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share