كۆمسیۆن: وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری زیاتر بووە

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان بە گەرمی پێشوازییان لە وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری کردووە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتییان بە شێوەیەکی فراوان سەردانی بنکەکانیان کردووە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری، تا بەشداری لە هەڵبژاردندا بكەن.

غەلای باسی لەوەشكردووە “هەڵبژاردنەکان بە ئاستێکی بەرز بەڕێوەدەچێت، بە شێوازێک نەتوانرێت یاری بە ئەنجامەکان بکرێت و ساختەکاریی تێدا ئەنجام بدرێت”.

وتەبێژەكەی كۆمسیۆن جەختی لەوەشكردووەتەوە، لەگەڵ لیژنەی باڵای بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكان هەماهەنگیی تەواویان كردووە بۆ تەواوكردنی پلانەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر ڕووداوێك، “تەنانەت ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەش کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕوویداوە”.

پێشتریش ئەندامێكی كۆمیسیارانی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاندبوو، هاوڵاتییان دەتوانن تاوەكو ڕۆژی 6/10 كارتەكانیان وەربگرنەوە، ئەوەش دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی بایۆمەتری.

بڕیارە لە 10ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، كە نزیكەی 25 ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە و بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا دابەشكراوە.

بابەتی پێشتر

ئالاڤێس 1-0 ئەتلەتیکۆ مەدرید

بابەتی دواتر

لە چەند مانگێکدا سێ هاوڵاتیی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەوە بووە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ نەورەسەکانی دوورگەکەی دەریاچەی دووکان دەرکەوتووە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی…
Total
0
Share