لە چەند مانگێکدا سێ هاوڵاتیی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە

کەسوکاری یەکێک لە کوژراوەکان داوای ڕوونکردنەوە دەکەن

لەماوەی چەند مانگێکدا سێ هاوڵاتیی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا لە زیندانەکانی ئێران گیانیان لە دەستداوە.

لە نوێترین ڕووداودا، گەنجێکی 23 ساڵەی خەڵکی ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای 10 ڕۆژ هێشتنەوەی لە ژووری تاکەکەسیدا، لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیلەدەستداوە.

ئەو گەنجە ئیلامییە ناوی “ئەمیر حسێن حاتەمی”یە و ئەمڕۆ کەسوکار و هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی داوای ڕوونکردنەوەیان لە بەرپرسانی وەزارەتی دادی ئێران کرد، کە بۆچی ئەو گەنجە لەناو زینداندا گیانیلەدەستداوە.

کەسوکاری گەنجە قوربانییەكە ئاماژە بەوەدەکەن بەرپرسانی زیندانی گەورەی تاران وەڵامیان نەداونەتەوە و تەنانەت دەرگایان لێنەکراوەتەوە.

ئەم ڕووداوە دوای گیانلەدەستدانی دوو هاوڵاتی دیکەی کورد دێت، کە ماوەیەک پێش ئێستا لە زیندانی ورمێ لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستدابوو.

دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییەی نەغەدە بە ناوەکانی (ئەسعەد ڕامین و داوود ڕەحیمی) لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا لە ورمێ گیانیان لەدەستداوە.

ئەو دوو هاوڵاتییە کوردە لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا، لەلایەن هێزەکانی سوپاوە دەستڕێژی گولـلەیان لێکراوە، ئەسعەد قاچێکی بە گوللـە پێکرابوو، داوود-یش بە چەند گوللـەیەک بریندار بووە.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری زیاتر بووە

بابەتی دواتر

پێرێز بە دروشمی "گالاکتیکۆسی نوێ"وە باڵی لیڤەرپوڵ دەشکێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share