لیڤاندۆڤیسکی: گواردیۆلا تێڕوانینی گۆڕیم

ئەستێرەی پۆڵەندی-ی یانەی بایرن میونشن، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی ئاماژە بەو ڕاهێنەرانە دەکات کە کاریان لەگەڵداکردووە و دەڵێت، “گواردیۆلا تێڕوانینی گۆڕیم”.

لە چاوپێکەوتنێکدا، هێرشبەرەکەی پۆڵەندا و بایرن میونشن بە ڕۆژنامەی “ئیل پایس”ی ئیسپانی ڕاگەیاندووە، “بۆچی یاریی تۆپی پێم هەڵبژارد؟ یاری جۆدۆ، بالە، باسکە و جومبازم کردووە، بەڵام هەرکاتێک، لەهەر وەرزشێکدا تۆپ لەنێو پێیەکانمدا بووبێت، هەستمکردووە بەختەوەرترین منداڵی جیهانم، لەبەرئەوە یارییەکم هەڵبژارد بەپێیەکان ئەنجامدەدرێت”.

لەبارەی ئەو ڕاهێنەرانەی کاری لەگەڵیاندا کردووە، دەڵێت، “لەگەڵ کلۆپ فێربووم چۆن تۆپ بڕفێنم و چۆن بەخێرایی بگەم بە گۆڵی ڕکابەران، لەگەڵ گواردیۆلا شتانێکی زۆر لەبارەی تاکتیکی تۆپی پێوە فێربووم، لەسەدا سەد تێڕوانینی بۆ تۆپی پێ گۆڕیم، ئەنچلۆتی متمانەی پێبەخشیم، هانزی فلیک پسپۆڕ بوو لە ئاسانکردنی دروشمەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخەکان، هەستێکی ناوازەی بۆ کات هەبوو و کەشێکی کێبڕکێکاریی بەهێزی خوڵقاندبوو”.

لە کۆتاییدا دووپاتیدەکاتەوە، بە کەم لە یانەی بەرشلۆنە ناڕوانێت، سەرەڕای بردنەوەیان لە یاریگای کامپ نو، هێشتا پێیوایە ئەو یانەیە گەورەیە.

بابەتی پێشتر

مان سیتی بەهەر نرخێک بێت مباپێ-ی دەوێت

بابەتی دواتر

ئالابا: ڕیاڵ مەدرید بە بایرن میونشن بەراورد ناکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا گه‌یشته‌ مۆندیال و تورکیا و ئۆکرانیا و وێڵز به‌شداری پاشکۆکان ده‌که‌ن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌مدا،…
Total
0
Share