تەنها بارسا نییە.. مێسی لەگەڵ سێ یانە لەسەرهێڵە

لیۆ مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمان لەڕێگەی لێپرسراوی کارەکانییەوە دانوستاندنی لەگەڵ سێ یانە دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “گاردیان”، ئاشکرایە کە یانەی بەرشلۆنە خوازیاری مێسی-یە و لەو بارەیەشەوە دەستیان بە دانوستاندن کردووە، بەڵام هاوکێشەکە تەنها ئەو یانە ئیسپانییەی تێدا نییە، بەڵکو دوو یانەی دیکەش ئۆفەریان پێشکەشی لێپرسراوی کارەکانی کردووە.

یانەی هیلالی سعوودی داواکاری سەرەکی “پوڵگا”یە، بۆ ماوەی دوو وەرز بڕی (600) ملیۆن یورۆیان خستووەتە بەردەستی، کە بڕێکی خەیاڵییە و دەیکاتە گرانبەهاترین لە مێژووی وەرزشدا.

یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکیش لە ڕێگەی دەیڤید بێکهامەوە دەرگای گفتوگۆکردنیان لەگەڵدا کردووەتەوە، هیواخوازن دوایین ساتەکانی وەک یاریزانێک لەنێو یاریگاکانی ئەمریکا بەڕێبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ ڕیمۆنتادای ڤیاڕیاڵی پووچەڵ کردەوە و گەیشتە فیناڵی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو سێشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان یانەکانی لیڤەرپوڵ و ڤیاڕیاڵ ئەنجام درا، لیڤەرپوڵ سەرکەوتنێکی گەورەی…
Total
0
Share