سەرۆکی (یوێفا): ئەگەر هەیە ڕیاڵ لە چامپیۆنزلیگ دووربخەینەوە

ئەلیکساندەر چیفرین پێی وایە سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە بە ناچارییەوە بەشداری بیرۆکەی سوپەری ئەوروپی کردووە

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەلیکساندەر چیفرین بە ئاشکرا هەڕەشەی دوورخستنەوەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکات.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە سووربوونی سەرۆکی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لەسەر بیرۆکەی سازکردنی خولی سوپەری ئەوروپی و پەشیمان نەبوونەوەیان لە کۆتا هەوڵەکانیان، چیفرین دەڵێت، ” پێرێز سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەری خولێکە کە بوونی نییە، سەرۆکی هیچ شتێک نییە، من لە هەموو یانە بەشدارەکانی خولەکە بێزار و توڕەم، بەڵام کەمتر لە سەرۆکی بەرشلۆنە، چونکە دوو مانگە بووە بە سەرۆکی یانە و پێش ئەو هەموو شتێک یەکلاییکراوەتەوە”.

چیفرین لەبارەی سزادانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە، دەڵێت، ” پێموابێت ئەگەرێک بۆ دوورخستنەوەی ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەم وەرزە لە ئارادایە، بەڵام ئەگەرەکە کەمێک لاوازە بەهۆی مافەکانی پەخشی تەلەفزیۆنی و پاراستنی یانەکان، بەڵام وەک وتم ئێمە لە هەموو ڕووەکانەوە لێکدانەوەی بۆ دەکەین”.

ئەلیکساندەر چیفرین

سەرۆکی “یوێفا” لەبارەی وەڵامەکانی پێرێز و ڕەخنەکانی لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، دەڵێت، ” خۆشحاڵم ئەم ڕەخنانە لە زاری پێرێزەوە دەبیستم، چونکە ئەو تەنها بەدوای بەرژەوەندی خۆیدا دەگەڕێت، کەسێکی دەوێت بە قسەی بکات، منیش لێرەم بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی فیدراسیۆنەکە”.

بابەتی پێشتر

دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجەکەی حاجیئاوا دەستگیرکراون

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە ئەو بابەتانەی پۆلی 12 کە هەڵپەسێردراون ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share