ئالابا: ڕیاڵ مەدرید بە بایرن میونشن بەراورد ناکرێت

بەرگریکاری نەمسایی یانەی ڕیاڵ مەدرید، داڤید ئالابا یانەی بایرن میونشن بە ماڵی دووەمی ئەژماردەکات.

ئالابا چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ماڵپەڕی “بایرن گالاکسی” ئەنجامدەدات، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ماچکردنی لۆگۆی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕۆژی پێشکەشکردنیدا، دەڵێت، ” ئەوەی ڕوویدا واتای ئەوەنییە کە چیتر بایرنم خۆشناوێت، ئەوە ڕۆژێکی تایبەتبوو بۆ من، سەرەتای قۆناغێکی نوێ بوو، هەرگیز نەمدەویست سوکایەتی بە بایرن و هاندەرانییەوە بکەم، چونکە 13 ساڵی ناوازەم لەو یانەیە بەڕێکرد”.

هەروەها دەڵێت، “هەمیشە سوپاسگوزاری بایرن و هاندەرانی دەبم، میونشن بووەتە ماڵی دووەمم، ناکرێت ڕیاڵ مەدرید بە بایرن میونشن بەراوردبکەم، چونکە میونشن ماڵی دووەمەوە و هەمێشە لە دڵمدا دەمێنێتەوە”.

داڤید ئالابا ماوەی 13 ساڵ لە یانەی بایرن میونشن یاریکردووە، دوای ئەو وادەیە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە، لە ئێستادا یەکێکە لە ئەستێرە سەرەکییەکانی یانەی شاهانە.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤیسکی: گواردیۆلا تێڕوانینی گۆڕیم

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: حكومەت توانای دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەستی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share