حاكمی دوبەی كوڕەكەی خۆی كرد بە جێگری سەرۆك وەزیران

محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتوم، جێگری سەرۆكی ئیمارات و سەرۆك وەزیران و حاكمی دوبەی، كابینەی نوێی حكومەتی وڵاتەكەی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوی محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتوم، لە كابینەی نوێی حكومەتی ئیماراتدا ناوبراو سەرباری پۆستەكانی پێشووی، پۆستێكی تری حكومی دەگرێتەدەست كە وەزارەتی بەرگرییە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتوم ئاشكرایكردووە، مەكتوم بن محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتومی كوڕی كردووە بە جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی، ئەوەش وەك هاتنەئارای نەوەی سێیەمی بە بنەماڵەییكردنی دەسەڵاتی ئیمارات لێیدەڕواندرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەیدا سەرۆك وەزیرانی ئیمارات دەڵێت، “ئیمارات لە 100 بواری پەرەپێداندا لەڕێزبەندی یەكەمی وڵاتانی جیهاندایە و لە 470 بواری پەرەپێدان و حكومی و ئابوری و تەكنیكیدا پێش وڵاتانی ناوچەكە كەتووە”.

بابەتی پێشتر

ژنێک بەهاوکاریی پیاوێک مێردەکەی کوشتووە

بابەتی دواتر

مان سیتی بەهەر نرخێک بێت مباپێ-ی دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی: حکومەتی تورکیا داعشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەنقەرە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات بە ڕاسپاردنی ڕێکخراوی داعش بۆ جێبەجێکردنی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنقەرە لە…
Total
0
Share