ژنێک بەهاوکاریی پیاوێک مێردەکەی کوشتووە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ژنێک دەستگیرکراوە، کە بەهاوکاریی پیاوێکی دیکە مێردەکەی خۆی کوشتووە.

پۆلیسی سلێمانی لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، “بنكەی پۆلیسی بەرزنجەی سەر بە بەشی پۆلیسی سەید سادق دوو تۆمەتباری لەسەر كوشتنی كەسێك دەستگیركردووە، کە تەرمی کوژراویان لە گوندێک بەجێهێشتووە”.

بەپێی وتەی پۆلیس، “دوێنێ هاوڵاتییەك سكاڵای لە بنكەی پۆلیسی بەرزنجە تۆماركرد، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە براكەی دیارنەماوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكرد و گومان خرایەسەر ژنی كوژراوەكە و دەستگیركرا .”

دوای لێكۆڵینەوەكان زانراوە كە ژنی كوژراوەكە بەهاوكاریی كەسێكی تر ئەم تاوانەی ئەنجامداوە و تەرمەكەیان لە گوندی تاوێرەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بەجێهێشتووە، دواتر پۆلیسی سەید سادق گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمەكەیان گواستەوە بۆ بەشی پزیشكی دادوەری لە پارێزگای هەڵەبجە”.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( پ ، ح ، م  لەدایكبووی 1988 كە هاوسەری كوژراوەكەیە لەگەڵ ح ، خ لەدایكبووی 2001 ) كە هەردووكیان دانیشتووی گوندی مۆریاسی سەر بە ناحیەی بەرزنجەن، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە و دانیانناوە بە تاوانەكەیاندا .

بەهۆكاری ئەوەی ڕووداوەكە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ڕوویداوە، دۆسیەكە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە كراوە بە مەبەستی لێكۆڵینەوی زیاتر.

May be an image of motorcycle and outdoors

بابەتی پێشتر

 كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی كومان پێش یارییەكەی لیڤانتی

بابەتی دواتر

حاكمی دوبەی كوڕەكەی خۆی كرد بە جێگری سەرۆك وەزیران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share