ڕاپۆرتێکی ئەوروپی: حکومەتی تورکیا داعشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەنقەرە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات بە ڕاسپاردنی ڕێکخراوی داعش بۆ جێبەجێکردنی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنقەرە لە ساڵی 2015.

میدیاکانی تورکیا ئاماژە بە ڕاپۆرتێکی نهێنیی هەواڵگریی یەکێتیی ئەوروپا دەکەن، کە حزبی داد و گەشەپێدانی حوکمڕانی وڵاتەکە تۆمەتبار دەکەن بە ڕاسپاردنی داعش بۆ جێبەجێکردنی تەقینەوە خوێناوییەکەی 2015 لەمیانی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانە جەماوەرییەکەی ئەوکاتەی ئەنقەرەدا.

لەو ڕووداوەدا دوو خۆکوژ لەناو بەشداربووانی ڕێپێوانەکەدا خۆیان تەقاندەوە و بەهۆیەوە 103 کەس گیانیان لەدەستدا، ئەوەش بە خراپترین هێرشی تیرۆریستی دادەنرێت لە مێژووی نوێی تورکیادا.

حکومەتی تورکیا بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی خستە ئەستۆی ڕێکخراوی داعش، بەڵام داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لەو تەقینەوەیە ڕانەگەیاند، ئەو هێرشانە ئاڵۆزییەکانی نێوان حکومەتی تورکیا و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی زیاتر کرد بەهۆی ئەوەی زۆرینەی هێرشەکان دژی ئەوان ئەنجام دەدرێن.

دەسەڵاتی تورکیا، 36 کەسی بە ئەنجامدانی ئەو کردەوانە تۆمەتبارکرد بەوەی پەیوەندییان بە ڕێکخراوی داعشەوە هەیە، بەشێکیان بەشێوەیەکی “غیابی” سزایان بەسەردا سەپێنرا و نۆ کەسیشیان دەستگیرکران و لەساڵی 2018دا بە سزای زیندانیی تاهەتایی سزادران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆسیەی خاشقچی… پەیامنێرانی بێسنوور ڕەخنە لە زاڵبوونی سیاسی بەسەر دادگای تورکیا دەگرێت

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور سەرکۆنەی زاڵبوون و کاریگەریی سیاسی بەسەر سیستمی دادوەریی تورکیادا دەگرێت، ئەمە لەکاتێکدایە  دانیشتنێکی نوێی دادگای…
زیاتر ببینە

سیستمەكە دیموكراسیی ڕۆژئاوایی نابێت.. مەلا بەرادەر گفتوگۆکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێکرد

ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکرد، مەلا عەبدولغەنی بەرادەر سەرۆکی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیبان، گەیشتە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بۆ دەستپێکردنی…
Total
0
Share