لەژێر فشاری ئەمریکادا ئێران ئامادەیی گەڕانەوەی بۆ گفتوگۆکان نیشاندا

حوسێن ئەمیر عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆکانی پەیوەست بە پرسی ئەتۆمی و ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 دەربڕی، ئەمەش دوای فشارەکانی ئەمریکا لەسەر ئەو وڵاتە و قسەکردن لەبارەی پلانیB لەلایەن ئەمریکاوە لەئەگەری نەگەڕانەوەی ئێران بۆ گفتوگۆکان.

ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بڵاویکردەوە، حوسێن ئەمیر عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، لەماوەیەکی زۆر نزیکدا کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا و ئێستا ئیران هەڵسەنگاندن بۆ گفتوگۆکانی پێشووی ڤیەننا دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاشکرایکرد، لە پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان ئیمانوێل ماکۆرن و سەرۆک کۆماری ئێراندا، ئێران ئامادەیی نیشانداوە بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان، بەڵام ئێران گومانی هەیە لە جدیی بوونی ئیدارەی بایدن لە گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی 2015.

دانوستانەکانی ڤیەننا لەسەر پرسی ئەتۆمیی ئێران و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی 2015 لە مانگی نیسانی ڕابردوودا دەستیانپێکرد بە بەشداریی ئێران و پێنج وڵاتی دیکە، کە هەریەکە لە بەریتانیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ڕوسیا ڕۆڵی نێوەندگیر دەگێڕن لەنێوان واشنتن و تاران کە ڕەتیدەکەنەوە بەشێوەی راستەوخۆ گفتوگۆ لەسەر پرسەکە بکەن.

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە بەردەڕەش چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەك دهۆك و شەنگالی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share