کامالا هاریس هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگی عەرەب و موسڵمانان دەدات

کامالا هاریس کاندیدی حزبی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە رێگای بەدەستهێنانی دەنگی عەرەب و موسڵمانانەوە دەیەوێت بردنەوەی لە ویلایەتی میشیگیان مسۆگەر بکات.

رۆژی هەینی کامالا هاریس لە شاری فلینت لە ویلایەتی میشیگان لەگەڵ ژمارەیەک لە موسڵمان و عەرەبە بە رەگەز ئەمریکییەکان کۆبووەوە بە مەبەستی هێورکردنەوەی توڕەییان لە پاڵپشتییەکانی ناوبراو لە ئیسرائیل.

لە ساڵی 2020 عەرەب و موسڵمانەکانی ئەمریکا پشتیوانییەکی زۆریان لە جۆ بایدن کرد، بەڵام پێشبینیدەکرێت بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارە پشتیوانی لە هاریس نەکەن، بەمەش دۆڕانی لە ویلایەتی میشیگان مسۆگەر دەبێت.

لە کۆبوونەوەکەیدا هاریس نیگەرانی لە دۆخی غەززە و لوبنان دەربڕیوە، لە هەوڵەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە بەردەوامن.

 

ئەوەی لە کۆبوونەوەکەدا تێبینی دەکرا بەشێک لەو میوانانەی بانگهێشتکرابوون ئامادەنەبوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ نیویۆرک پۆست: ڕەنگە گەڕی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئـ.ـێران ڕۆژی هەینی ئەنجامبدرێت

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە لە سێ ڕۆژی داهاتوودا دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی…
Total
0
Share