لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە بەردەڕەش چوار کەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لە قەزای بەردەڕەشی سەربە پارێزگای دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک ڕایگەیاند، ڕووداوکە کاتژمێر 11:00ی شەوی ڕابردوو لە نزیک پردی چەمەی سنووری قەزای بەردەڕەش ڕوویداوە و جۆری ڕووداوەکە پێکدادان بووە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا.

بەهۆی ڕووداوەکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسی دیکە برینداربوون.

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان سەرنشینی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بوون کە بەهۆی ڕووداوەکەوە لە پردی چەمە کەوتووەتە خوارەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە یەکەم  ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 850 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردانکردن، منداڵبوون و گیانلەدەستدانی لە نەخۆشخانەکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار کەس مردوون و…
Total
0
Share