ئەردۆغان: حكومەتی سوریا هەڕەشەیە بۆسەر توركیا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا

سەرۆكی توركیا حكومەتی دیمەشق بە مەترسی بۆسەر وڵاتەكەی ناودەبات و هیوای ئەوەش دەخوازێت ڕوسیا ئاراستەی خۆی لە دۆسیەی سوریادا بگۆڕێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، چاوەڕوانیی گەورەی هەیە لەبارەی ئەو وتوێژانەی بڕیارە لە 29ی ئەم مانگە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین-ی هاوتا ڕوسییەكەی لە شاری سوچی ئەنجامیبدات و وتی، “بەداخەوە، ڕژێمی سوریا بووەتە سەرچاوەی هەڕەشە لە باشووری توركیا”.

ئەوەشی وت، پێشبینی دەكات “ڕوسیا ئاراستەیەكی جیاواز بگرێتەبەر” بۆ نیشاندانی هەماهەنگی لەگەڵ ئەنقەرە و وتی، “پێویستە بەیەكەوە بچینە ئەو ململانێیەی باشوورەوە”.

سەرۆكی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد كە وڵاتەكەی هەوڵ بۆ باشكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ڕوسیا دەدات بۆ ئاستێكی چلۆنایەتی نوێ، ڕونیشیكردەوە، ئامانجەكە لێرەدا خۆی لە بەرزكردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەبینێتەوە تا ئاستی 100 ملیار دۆلار.

س: ئەنادۆڵو

بابەتی پێشتر

مێركل ماڵئاوایی لە شانۆی سیاسی دەكات

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە بەردەڕەش چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share