خاوەن درێژترین ماوەی سەرۆكایەتی حكومەت لە جیهاندا كۆچی دوایی كرد

شێخ خەلیفە بن سەلمان

دیوانی شاهانەی بەحرین كۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە،ی سەرۆكوەزیرانی لە نەخۆشخانەی مایۆ كلینیك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕاگەیاند، پاش بەسەربردنی 49 ساڵی تەمەنی وەك سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە.

دیوانی شاهانە ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم بڵاویكردەوە مەراسیمی بەخاكسپاردنەكەی پاش گەڕاندنەوەی تەرمەكەی دەبێت بۆ بەحرەین و، تەنها ژمارەیەكی كەمی كەسە نزیكەكانی بەشداردەبن.

لای خۆیەوە حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین ماتەمی گشتی بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕاگەیاند و فەرمانیكرد بە ڕاوەستاندنی دەوامی فەرمانگە حكومییەكان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سبەینێ-وە.

شێخ خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە (84 ساڵ) لەدایكبووی ساڵی 1935 و لە ساڵی 1971ەوە سەرۆكوەزیرانی بەحرەینە، بەمەش 49 ساڵی تەمەنی لەو پۆستەدا بردووەتەسەر كە درێژترین ماوەی سەرۆكایەتی حكومەتە لەسەر ئاستی جیهان.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت گەیشتە سەروو 44 دۆلار

بابەتی دواتر

فراکسیۆنە کوردییەکان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای قەرزکردن مەرجیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share