نەتەوە یەکگرتووەکان: سێ ملیار کەس ناتوانن خۆراکی تەندروست بخۆن

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییدا لە برسێتی و نەبوونی خۆراکی تەندروست لە جیهاندا و ڕایگەیاند، ملیۆنان کەس بەبرسێتی دەخەون و سێ ملیار کەسیش دەستیان ناگات بە خۆراکی تەندروست.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش له‌ لوتكه‌ی خۆراك كه‌ له‌ میانی 76ه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام درا، ئاماژەی بەوەدا كه‌ شه‌وانه‌ ملیۆنان كه‌س به‌ سكی برسییه‌وه‌ ده‌خه‌ون و وتیشی، “سێ ملیار كه‌س ناتوانن خۆراكی ته‌ندروست بخۆن”.

لەگەڵ ئەوەشدا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ نزیكه‌یی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و خۆراكه‌ی لە جیهاندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌فیڕۆ ده‌درێت.

جه‌ختیكرده‌وه،‌ مرۆڤ به‌ جه‌نگان له‌ دژی سروشت زیانی به‌ به‌روبووم و به‌رهه‌مه‌ خۆراكییه‌كان گه‌یاندووه‌ و ڕایگەیاند، “سیسته‌می خۆراكی به‌رپرسیاره‌ له‌وه‌ی 80%ی فره‌زینده‌یی له‌ناوچووه‌”.

بابەتی پێشتر

ئایا دەزانیت پێڵاوی بەرز پێشتر هی پیاوان بووە؟

بابەتی دواتر

ئێران هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێم دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share