خستنەڕووی بانکی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلارە

بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە زیاتر لە 252 ملیۆن دۆلار بووە و بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم هاوتای 146 هەزار و 900 دینارە.

لە خشتەکەی بانکی ناوەندیدا ئەوە خراوەتەوەڕوو، 13 ملیۆن و 310 هەزار دۆلاری بڕەکە بەشێوەی نەختینە بووە و 239 ملیۆن و 109 هەزار و 928 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە.

ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە نێوان 146 هەزار و 750 دینار تاوەکو 950 دینار لە جوڵەی کورتخایەن و کامدا بووە و تا رادەیەک جێگیری لەو نرخەدا بەخۆیەوە بینیووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. خالید حەیدەر: ئەگەر هەیە لە یاسای بودجەی ساڵی 2026 نرخی گۆڕینەوەی دۆلار بەرامبەر دینار زیادبکرێت

د. خالید حەیدەر ئاشکرایدەکات، ئەوەی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر نرخی دینار دادەنێت لە عێراقدا، گرژییە سیاسییەکانە. د. خالید حەیدەر،…
Total
0
Share