سودانی: بەرهەمی نەوتی عێراق تاوەکو 120 ساڵی دیکە بەردەوامدەبێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند بەرهەمی نەوتی عێراق تاوەکو 120 ساڵی دیکە بەردەوامدەبێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی وزە لە بەغداد رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەین و پێشوازی لەو کۆمپانیا نەوتییانە دەکەین کە خواستی وەبەرهێنانیان لە کەرتی وزەی عێراقداهەیە.

وتیشی، “بە گوێرەی پێشبینییەکان بەرهەمی نەوتی عێراق تاوەکو 120 ساڵی دیکە بەردەوامدەبێت، بۆ گۆڕینی نەوتی عێراق بۆ بەرهەمی بەبەها و بەنرخ لە کارکردن بەردەوامدەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: بەم نزیکانە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم پەیوەستە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی هەرێم، گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیاکانی…
Total
0
Share