هەپەگە: سێ گەریلامان لەلایەن تورکیاوە بە چەکی کیمیایی شەهیدکراون

هێزەکانی پاراستنی گەل ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکراکرد کە لە بەرواری سێی ئەم مانگە لە ئاڤاشین لە هیرشێکی کیمیایی سوپای تورکیادا شەهیدکراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەپەگە ئاشکرایکرد، ” سوپای داگیرکەری تورک لەبەرئەوەی نەیتوانیوە بەهۆی بەرخۆدانی هێزەکانمانەوە پێشڕەویی بکات، ڕێبازی دژەمرۆڤانەی بەکارهێناوە و گازی ژەهراویی دژی گردی سۆر بەکارهێناوە و لەم هێرشەدا، سێ هەڤاڵمان شەهیدبوون”.

ئەو سێ گەریلایە لە 15ی ئەم مانگە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی گەلەوە هەواڵی شەهیدبوونیان بڵاوکرایەوە و ئەمڕۆ هەپەگە ڕایگەیاند، کە بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ناوچەی گردی سۆر لە ئاڤاشین شەهیدبوون.

هەپەگە ناسنامەکانیانی بڵاوکردووەتەوە کە هەریەکە لە، بۆتان ئۆزگور، زنارین وڵات، دەلال قامشلۆ بوون.

بابەتی پێشتر

کونسوڵخانەی ئەمریکا: 250 ملیۆن دۆلار هاریکاریی ئەمنیمان پێشکەشی هەرێمی کوردستان کردووە

بابەتی دواتر

ئاسایشی کفری: دوو تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان سزادران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share