مامۆستایانی ناڕازی دژی دواکەوتنی مووچە وادەی خۆپیشاندانیان راگەیاند

بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەوە رۆژی شەممە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا خۆپیشاندان ئانجامدەدەن.

مامۆستایان ئاماژەیان بەوەکرد، مانگەکانی 10 و 11 دەوام بەبێ کێشە کراوە لەلایەن مامۆستایانەوە، بەڵام هیچ مافێک نەدراوە، بۆیە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

هاوکات، داواشیان لە هاوڵاتییانی هەرێم کرد بەشداریی لە خۆپیشاندانی رۆژی شەممە بکەن، کە خۆیان بە بەشخوراو دەزانن.

مامۆستایان جگە لە مووچە، داوای پلە پەرزکردنەوە دەکەن کە چەندین ساڵە بە بڕیارێک راگیراوە، جگە لەوەش داوای تەوتینی مووچە دەکەن کە بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی مامۆستایانی ناڕازی، حکومەتی هەرێم رێگرە لێی.

هاوکات، جەختیش دەکەنەوە، کە دەچنەوە بەغداد و کارە دیبلۆماسییەکان بەردەوامی پێدەدات بۆ جێبەجێکردنی تەوتین لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە: پاش 10 رۆژ جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵ کاراکرایەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، پاش ئەوەی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، بۆ 10 رۆژ وەستا، جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی…
Total
0
Share