ئاسایشی کفری: دوو تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان سزادران

دادگای کفری دوو تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکانیان بە سزای یەک ساڵ زیندانیکردن سزادا کە بەر لە سێ مانگ دەستگیرکرابوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە یاریدەدەرێتیی ئاسایشی کفری بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، ئەو دوو کەسەی سزادراون تۆماتباربوون بە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و بەپێی ماددەی 30 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان سزادراون.

سزای دوو تۆمەتبارەکە یەک ساڵ زیندانیکردنە.

ئەو دوو تۆمەتبارە سێ مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کفرییەوە بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: دانیشتووانی پێنجوێن و دەوروبەری خۆتان بۆ سەرمایەکی بەهێز ئامادەبکەن

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری بە دانیشتووانی پێنجوێن و دەوروبەری دەدات. پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،…
Total
0
Share