کەشناسی هەرێم: لەمەودوا بەشەوان سەرماتان دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی شەممە پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و بە شەواندا بە تەواوی هەست بەسەرما دەکرێت.

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو ئاشکراکردووە و دەڵێت، “ئەمڕۆ هه‌ينى پێشبينى ده‌كرێت ئاسمانى ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور بێت، به‌ڵام ناوچه‌كانى باكور نيمچه‌ هه‌ورن، له‌ ناوچه‌ شاخاویيه‌كانى هه‌ور ده‌بێت له‌ گه‌ڵ ئه‌گه‌رى كه‌مێك نمه‌ باران له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كانى دهۆك و هه‌ولێر”.

هاوکات پله‌كانى گه‌رما ده‌ست به‌نزمبونه‌وه‌ دەکەن و خێرايى با چالاك ده‌بێت، له‌گه‌ڵ زيادبوونى خێرايى با ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى تۆز و خۆڵ هه‌يه‌، بۆ ڕۆژى شه‌ممه‌ پله‌كانى گه‌رما زياتر نزم ده‌بێته‌وه‌ (3-5) پله‌ى سيليزى بۆیە به‌ شه‌وان هه‌ست به‌ سه‌رما ده‌كرێت به‌تايبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ به‌دواوه‌ دووباره‌ پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

بڕوادەکەیت ئەمە مێروو بێت؟

بابەتی دواتر

هەموو سزادراوانی چاکسازیی گەورانی هەولێر گواستراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share