شۆفێری “ئاو”ــەكەی سەیدسادق دەستگیركرا

ئەو شۆفێرەی لە سەیدسادق، لە بری نەوت ئاوی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكرد، دەستگیركراوە.

دوێنێ لە سەیدسادق نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكرا، بەڵام دەركەوت یەكێك لە تانكەرەكان لەبری نەوت ئاوی تێدابووە، ئەوەش كاردانەوەی زۆری هاوڵاتییان و سۆشیال میدیای لێكەوتەوە.

دیاری ڕەفیق قائیمقامی سەیدسادق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، 33 تانكەر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكرا، بەڵام دەركەوتووە یەكێك لە تانكەرەكان ئاوی تێدابووە.

قەئیمقامەكە ئاشكرایكرد، لیژنە لێكۆڵینەوەی لە حاڵەتەكە كردووە و تەنها ئەو تانكەرەیان ئاوی تێدا بووە، بۆیە شۆفێری تانكەرەكە ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: بەهۆی خراپ ئیدارەدانی حكومڕانییەوە فەرمانبەرانی هەرێم بوونەتە قوربانی

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپ ئیدارەدانی حكومڕانییەوە فەرمانبەرانی هەرێم بوونەتە قوربانی. د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگار سلێمانی لە كۆنگرەیەكی…
Total
0
Share