هەموو سزادراوانی چاکسازیی گەورانی هەولێر گواستراونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی گەورانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بە بڕیاری وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم سەردانی چاکسازیی گەوران ڕاگیراوە و سزادراوان گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، ئەویش بەهۆی نۆژەنکردنەوەی شوێنەکە.

بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، سزادراوان نەیان توانیووە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن، هەروەک چۆن بەشێک لە کەسوکاریشیان ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە، بۆیە مەترسی لەسەر تەندروستیان هەیە لەئەگەری سەردانیکردندا.

بەرپرسانی چاکسازیی گەورانی هەولێر ڕایدەگەیەنن، “لە ئێستادا زۆربەی سزادراوان ناتوانن سوودمەند لە سەردانیکردن هەر بۆیە ئێمە هەوڵی گەڕانەوەی هەموو سزدراوان دەدەین و لەهەمان کاتدا بەهاوکاری لایەنی تەندروستی بەخێرایی دەست دەکەین بە پێدانی ڤاکسین بەسەرجەم سزادراوان”.

بە پێی وتەی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەم ڕێگرییە لە سەردانی سزادراوان بۆ پاراستنی تەندروستی سزادراوان و کەسوکاریانە و لەو نزیکانە سەردانیکردن دەستپێدەکەنەوە.

دوو ڕۆژە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە سەردانیکردنی سزادراوان لەلایەن کەسوکاریانەوە دەستپێبکاتەوە، بەمەرجێک ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێبکەن.

بابەتی پێشتر

کەشناسی هەرێم: لەمەودوا بەشەوان سەرماتان دەبێت

بابەتی دواتر

مستەفا کازمی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ باوکێک دەرکرد کە منداڵەکەی ئەشکەنجەداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share