وەزیری پەروەردە: بۆ ئەمساڵی خوێندن 16 ملیۆن كتێبی نوێ چاپدەكەین و دەدرێنە ناوەندەكانی خوێندن

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی نوێی خوێندن 16 ملیۆن كتێب چاپدەكەین و بەر لە دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن بەسەر ناوەندەكانی خوێندندا دابەشدەكرێن.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، پلانی ئامادەسازیی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2022-2023 بە هەوڵی بەرپرسانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان بە باشی جێبەجێدەكرێـن.

ئاشكرایكرد، “16 ملیۆن كتێب چاپدەكەین بۆ ئەم مەبەستەش نیوەی كتێبەكانی خوێندن تاوەكو ئێستا چاپكراون و بەر لە دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن سەرجەم كتێبەكان بەسەر ناوەندەكانی خوێندندا دابەشدەكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر و سەرجەم شارەكان بەوشێوەیەیە
خانەنشینان لەبەردەم بانكەكان ڕیزیان بەستووە و پارە نییە

بەهۆی ڕاگەیاندنی دابەشكردنی مووچەكانیان لەمڕۆدا، لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە تائێستا خانەنشینان لە بەردەم بانكەكاندا ڕیزیان بەستووە و لە…
Total
0
Share