كێ دەبێتە ڕاهێنەری داهاتووی بەرشلۆنە؟

لەدوای شكستەكەی بایرن میونشنەوە، فشارێكی زۆر لەسەر كومان-ی ڕاهێنەری بەرشلۆنەیە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دەنگۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی زیاتر دەبێت.

لاپۆرتا-ی سەرۆكی بەرشلۆنە بێ هیچ پێچ و پەنایەك لە ڕاگەیاندنەكاندا ئاماژەی بەوەدا، كە مانەوەی ڕاهێنەر بەندە بە ئەنجامەكانیەوە.

بەڵام ڕاشیگەیاند، یارییەكەی قادش، داهاتووی كومان یەكلایی ناكاتەوە.

پێشتر ڕۆژنامەكانی سپۆرت و مۆندۆ بڵاویانكردبووەوە، لاپۆرتا-ی سەرۆك، سێ یاریی وەك دواهەل خستووەتە بەردەم كومان بۆ ئەوەی ئاست و ئەنجامی یانەكە باشبكات.

ئەوەش دوای ئەوەی لە كامپ نو، لە یەكەم یاریی چامپیۆنز لیگ، سێ بە سفر بە بایرن میونشن دۆڕان.

لە ئێستادا ناوی كۆمەڵێك ڕاهێنەر بە یانەی بەرشلۆنەوە گرێدراون، ڕاگەیاندنەكان هەر ڕۆژەو یەكێك دەكەن بە جێگرەوەی كومان.

ڕۆژنامەی سپۆرت دڵنیایە لەوەی داهاتووی كومان لەگەڵ بەرشلۆنە كۆتایی هاتووە، پێشی وایە چاڤی-ی ڕاهێنەری یانەی سەد-ی قەتەری و ڕۆبەرتۆ مارتینێز-ی راهێنەری بەلجیكا لە بەهێزترین پاڵێوراوەكانن.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ-ش ئاماژە بەناوی ئەندرێ پێرلۆ-ی ڕاهێنەری پێشووی یوڤانتۆس و تێری هێنری-ی فەرەنسی و یاریدەدەری ڕۆبەرتۆ مارتینێز-ی ڕاهێنەری بەلجیكا دەدات.

جیرارد ڕۆمێرۆ، ڕۆژنامەنوسێكی ئیسپانییە و نزیكە لە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەوە و تەئكید دەكاتەوە كە فلیپ كوكو-ی هۆڵەندی و لوسیان فافر-ی ڕاهێنەری پێشووی دۆرتمۆند لە لیستی پاڵێوراوەكانن.

ئەو فشارە ڕاگەیاندنەی لەسەر كومان دروستبووە ، بەتەواوی كاریگەریی لەسەر ئەنجامەكانی یانەی بەرشلۆنە دروستكردووە و لە یاریی ڕابردوو بەرامبەر غەرناتە بە زەحمەت و لە دواخولەكدا گۆڵی بەرامبەریان كردەوە.

بابەتی پێشتر

پێكانەكەی مێسی درۆی سپییە یان ڕاستی؟

بابەتی دواتر

کەسانی نەناسراو بە نارنجۆک هێرشیانکردە سەر ماڵی ژنەچالاکوانێک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هانز فلێک دەرکرا

یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا، هانز فلێکی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دوورخستەوە. ئەنجامەکانی ئەڵمانیا هێندە خراپ بوون هاندەران و ڕۆژنامەکان…
Total
0
Share