ئانسو فاتی کاریگەری لەسەر ڤینیسیۆز دروستکردووە

ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و کاریگەری لەسەر ڤینیسیۆز جونیۆری یاریزانی ڕیاڵ مەدرید دروستکردووە.

لەدوای ماڵئاواییکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا، لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە بەتەنها ماوە و ڕکابەریکردنی دوو ئەفسانەکە لاوازبووە، هەروەها دووانەی ناوبراو هەڵکشاون بەتەمەندا و بەو هۆیەوە یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید هەوڵ بۆ نوێکردنەوەی پێکهاتەکانیان دەدەن.

لەگەڵ ئەنجامدانی ونێکاری لە پێکهاتەکانی بارسا و ڕیاڵ، دووانەیەکی دیکە زوومییان لەسەرکراوە و وەک ئایکۆنی دوو یانە گەورەکە ئەژماردەکرێن، ئەوانیش ئانسو فاتی و ڤینیسیۆز جونیۆرن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاس، تاوەکو ئێستا ئانسو فاتی 11 گۆڵ و یەک ئەسیستی لە کۆی 35 یاریی بە درێسی بەرشلۆنەوە تۆمارکردووە، لە بەرانبەردا ڤینیسیۆز 10 گۆڵ و 10 ئەسیستی تۆمارکردووە لە 72 یارییدا.

ڤینیسیۆز لە دوو کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەدا و بۆ یەکەمجارە لەم وەرزەدا لەسەریەک گۆڵی تۆمارکردووە، لە وەرزی یەکەمدا 29 لێدانی ئاڕاستەی گۆڵ کردووە بۆ تۆمارکردنی سێ گۆڵ، هەروەها لە وەرزی دووەمدا 10 لێدانی بۆ تۆمارکردنی پێنج گۆڵ تۆمارکردووە، لەم ورزەشدا هەشت لێدانی بۆ تۆمارکردنی دوو گۆڵ ئاڕاستەی گۆڵی ڕکابەران کردووە.

لەبەرانبەردا فاتی لەم وەرزەدا سێ یاری کردووە و کۆی گشتی یاریکردنی (203 خولەک) بووە و سێ گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها ڤینیسیۆز سێ یاریکردووە کە کۆی گشتی (191 خولەک) دەکات و تۆمارکەری دوو گۆڵ بووە.

داتا و ژمارەکان دەریدەخەن، کە گەڕانەوەی بەهێزی ئانسو فاتی لەم وەرزەدا کاریگەری لەسەر داتاکانی ڤینیسیۆز دروستکردووە، چاوەڕوانیش دەکرێت تاوەکو کۆتایی وەرز ڕێژەکان زیاتر بکات.

بابەتی پێشتر

'17 ساڵ هەموو کارەکانی یۆرگن کلۆپم بەڕێوەبرد، پیرۆزباییشم لێنەکرد'

بابەتی دواتر

لە پریمەرلیگ چی ڕوودەدات؟ ئەگەر هەیە ئەم وەرزە سیناریۆی 2016 دووبارەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share