بەرشلۆنە گرێبەستێکی دیکەی یەکلایی کردەوە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی جول کوندیی بەرگریکاری فەرەنسی بە ڕێککەوتن گەیشتوون.

بەپێی زانیارییەکانی جێرارد ڕۆمێرۆی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، خوان لاپۆرتا و هاوکارانی سەرکەوتوو بوون لە قایلکردنی جول کوندی بە کەم کردنەوەی مووچەکەی و ڕێککەوتنیان لەگەڵدا کردووە.

ڕێککەوتنی بارسا تەنها لەگەڵ بەرگریکارە فەرەنسییەکەدایە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێکیان پێشکەشی یانەی ئیشبیلیە نەکردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا لەو بارەیەوە جموجۆڵی گەورە ڕووبدات.

دوای واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەندریا کریستنسنی دانیمارکی، بەرشلۆنە لە هەوڵدایە کوندی بە بڕی 55 بۆ 60 ملیۆن یورۆ دابین بکات، کە هەمان نرخی داواکراوە لەلایەن ئیشبیلیەوە.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی تەنها پشت بە بنزیمە نابەستێت

بابەتی دواتر

بۆ بەرگرتن لە توركیا و گروپە چەكدارەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان باری نائاسایی ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن جارێکی دیکه‌ به‌رشلۆنه‌ی کوتا به‌زه‌ویدا و چێڵسی و یوڤی براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، بایرن میونشن باڵاده‌ستی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ نیشاندا و چێڵسی…
Total
0
Share