پێكانەكەی مێسی درۆی سپییە یان ڕاستی؟

تیمی پزیشكیی یانەی پاریس سانجێرمان پێكانی لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی ڕاگەیاند، بەڵام ماوەی دووركەوتنەوكەی دیاری نەكردووە.

لیۆنێل مێسی پاش جێهێشتنی بەرشلۆنە و پەیوەندیكردنی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە، تا ئێستا نەچووەتە كەشی فەرەنساوە و هێشتا جێگەی نیشتەجێبوونیشی نەدۆزیوەتەوە.

ئەوەش كاردانەوەی لەسەر ئاستی یاریزانەكە لەناو یاریگادا دروستكردووە و لە سێ یاریی ڕابردوودا بۆ یانە فەرەنسییەكە نە گۆڵی كردووە، نە گۆڵیشی دروستكردووە.

لە یاریی پێشووتر بەرامبەر یانەی لیۆن، پۆچتنیۆ-ی ڕاهێنەر لەخولەكی 75 داینیشاند، كە ئەوەش كاردانەوەی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەدوای خۆیدا هێنا.

هەر پاش بڵاوبوونەوەی وێنەكانی توڕەبوونی مێسی، پۆچتینۆی ڕاهێنەر ڕایگەیاند، “بینیمان مێسی هەستی بە ئازار كرد لە كاتی یاریكردندا و تیمی پزیشكی ڕێنمایی ئەوەی پێدام داینیشێنم”.

تیمی پزیشكیی یانەی پاریس سانجێرمان جەخت لە قسەكانی پۆچتینۆ دەكەنەوە و ئاماژە بەوە دەدەن، سبەی هەینی پشكنینی ورد بۆ یاریزانە ئەرجەنتینیەكە دەكرێت.

مێسی لە یارییەكەی میتز دوورخرایەوە، كە پاریس بە زەحمەت (1-2) بردیەوە و ئەگەر هەیە لە یاریی داهاتووش بەرامبەر مۆنتپیلیە پشووی پێبدرێت.

پێكانەكەی مێسی پاش ئەو لێدانە بەهێزە دێت كە لە یارییەكەی ڤینزوێلا لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2022 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووچاری هات.

بابەتی پێشتر

جەیمس لە خولی ئینگلیزییەوە ڕوویکردە خولی قەتەر

بابەتی دواتر

كێ دەبێتە ڕاهێنەری داهاتووی بەرشلۆنە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share