کەسانی نەناسراو بە نارنجۆک هێرشیانکردە سەر ماڵی ژنەچالاکوانێک

شەوی ڕابردوو چەند کەسێکی نەناسراو بە نارنجۆک هێرشیانکردەسەر ماڵی چالاکوانێکی ژنی خەڵکی شاری سەردەشت و زیانی ماددیی زۆریان بە ماڵەکە گەیاندووە.

ئەو چالاکوانە ناوی “ناسکە ئەفخەمی”یە و پێشتر ناوی چەند کەسێکی بڵاوکردبووەوە کە بەرپرسن لە دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر کچان و ژنانی سەردەشت.

هەفتەی ڕابردوو “ناسکە ئەفخەمی” و چەند چالاکوانێکی دیکە ناوی چەند کەس و باندێکیان ئاشکراکرد، کە بەرپرسبوون لە دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر ژنان و کچان.

بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە بۆسەر ماڵی باوکی ناسکە ئەفخەمی بووە و ئەو چەند کەسە هێرشی توندیان کردووەتەسەر دایک و باوکی ناسکە، کە هەردووكیان بەساڵاچوون.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایانکردووە، “ئەمڕۆ کەسێکی نەناسراو پەیوەندی بە خوشکی ناسکەوە کردووە و هەڕەشەی ئەوەیکردووە، ئەگەر ناسکە لە بڵاوکردنەوەی ئەو ناوانە پەشیمان نەبێتەوە، ئەوا دەکوژرێت”.

ناسکە ئەفخەمی چالاکوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خاوەنی مافی مانەوەیە لە سوید، بەڵام لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوی چەند کەس و باندێکی ئاشکراکردبوو كە بەرپرسن لە دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر ژنان و کچان، کە بەهۆی ئەوەوە چەندین کچ و ژن هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێك لە مامۆستا بەئەزموون و لێهاتووەكانی سەربازیمان لەدەستدا كە پڕكردنەوەی جێگاكەی ئاستەمە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فەرماندە و ئەفسەرانی باڵای ھێزەكانی 70 و ژمارەیەك…
Total
0
Share