ئەمریكا ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ژەمی سێیه‌می ڤاكسین

ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ژەمی سێیه‌می ڤاكسینی فایزه‌ر.

ئاژانسی خۆراك و ده‌رمان “FDA”ی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاریی مرۆیی لە ئەمریکا ڕایگه‌یاند، ‌ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینه‌كه‌ بۆ كه‌سانی 65 ساڵ و سه‌رووی ئه‌و ته‌مه‌نه، هەروەها تووشبووانی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاره‌كانیان مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌.

ئاژانسی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا بڕیاریشیداوە، دۆزی سێیه‌می ڤاكسینه‌كه‌ دوای شه‌ش مانگ له‌ دۆزی دووه‌م به‌كاربهێنرێت.

مانگی ڕابردوو، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو‌، دوای ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی ئاژانسی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا و دامەزراوەی بنەبڕکردن و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان، پلان بۆ ئه‌وه‌ داده‌نێن كه‌ دۆزی سێیه‌می ڤاكسین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌كاربهێنرێت كه‌ ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته‌ 18 ساڵ.

پێشتریش هەردوو كۆمپانیای فایزەر و بایۆنتیك ئاشكرایانكردبوو، ڤاكسینەكەیان سەلامەتە بۆ منداڵانی تەمەن 5 – 11 ساڵان.

بابەتی پێشتر

بەڵگە بۆ بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دەخاتەڕوو<br> کەجەکە نامەیەکی ئاراستەی یوئێن و ئەوروپا کرد

بابەتی دواتر

پارەی جوتیاران لە بەغدادەوە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share