کوبا ڤاکسینێک بەناوی “عەبدوڵا” بەرهەمدەهێنێت

حکومەتی کوبا ئاشکرایکرد کە 5 ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەرهەم دەهنێت و یەکێک لە ڤاکسینەکانیش ناوی “عەبدوڵا”یە.

پرسیارەکە ئەوەیە کە بۆچی وڵاتێکی سۆسیالیستی لە ئەمریکای باکور ڤاکسینەکەی بەناوێکی عەرەبی دادەنێت و ناوی دەنێت عەبدوڵا؟

کەناڵی بی بی سی لەسەر ئەو پرسیارە دەڵێت، “زۆرینەی داهێنانەکان لە کوبا بەناوێکی شۆڕشگێڕییەوە ناودەنرێت، چونکە وڵاتەکە خۆی سمبولی شۆڕشی کیشوەرەکەی و بگرە بەشێک لە جیهانیشە، بۆیە ناوی عەبدوڵا هەڵبژێردراوە ناوی ڕۆمانێکی شۆڕشگێڕییە کە کوبییەکان دەیناسن”.

ڕۆمانی عەبدوڵا لە نوسینی خوزە مارتییە و لە سەدەکانی ڕابردوو نوسراوە، کە باس لە شۆڕشگێڕێکی عەرەبی دەکات دژی داگیرکاری وڵاتانی ڕۆژئاوا.

ڤاکسینەکانی دیکەی وڵاتی کوبا بەناوەکانی (سۆپەرنای یەک، سۆپەرنای دوو، سۆپەرنا پڵەس) ناو نراون کە سۆپەرنا بە زمانی ئیسپانی یانی “گەورە یان بەهێز”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ناوەڕۆکەکەی ئاشکراکرا. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڵاویکردەوە، “محەمەد شیاع…
Total
0
Share