مانگێكی دەستكردی عێراقی پەخشی كەناڵەكان دەستەبەردەكات

بەمنزیكانە عێراق یەكەم مانگی دەستكردی خۆی دەنێرێت بۆ بۆشایی ئاسمان

حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، بەمنزیكانە یەكەم مانگی دەستكردی عێراقی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكات كە پەخشی 150 كەناڵی تەلەڤیزیۆنی و چەندین ئێستگەی ڕادیۆ دەستەبەردەكات.

ئەركان شیبانی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە دووەم كۆنگرەی ئاسایشی سیبرانیی عێراق ڕایگەیاند، “بەمنزیكانە عێراق یەكەم مانگی دەستكردی خۆی دەنێرێت بۆ بۆشایی ئاسمان”.

ڕەعەد مەشهەدانی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕوونكردنەوەی لەو بارەیەوە خستەڕوو و ڕایگەیاند، دروستكردن و هەڵدانی مانگە دەستكردەكەی عێراق، بە هاوبەشی دەبێت لەگەڵ میسر و كۆمپانیای عەرەب سات و كۆمپانیای ئێرباسی فەرەنسی.

وتیشی، ئەو مانگە دەستكردە پەخشی 150 كەناڵی ئاسمانیی عێراقی و چەندین ئێستگەی ڕادیۆ دەستەبەردەكات و خزمەتگوزاریی تەكنەلۆجیی پێشكەوتوو بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دابیندەكات.

بابەتی پێشتر

بەسەرپەرشتیی کازمی دوایین تاقیکردنەوە بۆ ئامێرەکانی دەنگدان کرا

بابەتی دواتر

گڕكانی ئێتنا لە ئیتاڵیا چالاكبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share